سەردێڕ:

لە روداوێکی تەقە کردندا کچێک کوژرا

PM:08:08:08/12/2024

2876 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، لە روداوێکی تەقەکردندا لە قەزای حاجیئاوا باوکێک بە دەستڕێژی گولە کچەکەی خۆی دەکوژێت، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی قەزاکەوە دەستگیردەکرێت


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەرمی ئافرەتێك لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹۸ دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربووە.

بەپێی ووتەی شایەتحاڵەکان دوای گەڕانەوەی ژنەکە بۆ ماڵی باوکی و دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی لە ئەنجامدا باوکی دەستڕێژی گولەی لە کچەکەی کردووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی کوژراوەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە رادەستی کەس وکاری کرایەوە.

دواتر توانرا تۆمەتبار لە لایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک و بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوکاری یاریدەدەریەتی ئاسایشی حاجیاوا دەستگیربکرێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوەو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەهۆی ڕوداوەکەوە بڕیاری دا بە دەست بەسەرداگرتنی چەکی بەکارهاتوو و راگیرکردنی تۆمەتباران هەریەک لە باوکی تاوانلێکراو بە پێی مادەی (٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی) و هاوسەرەکەی بەناوی(ڕ، ئ، ح) بەپێی مادەی (٤٠٥ بەدەلالەتی مادەی ٤٧ و ٤٨) لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

سابڕ عەبدوڵا - رانیە












گەلەری