سەردێڕ:

سەرۆكی دەستەی تەحریری شام: نزیكبونەوە لە دامەزراوە گشتیەكانی دەوڵەت قەدەغەیە

AM:09:27:08/12/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی دەستەی تەرحریری شام، لە یەكەم بانگەوازیدا دوای چوونە ناوەوەی گروپە چەكدارەكان بۆ دیمەشق، رایگەیاند، نزیكبونەوەی لە دامەزراوە گشتیەكانی سوریا قەدەغەكراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆڵانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، رایگەیاند، چونەتە باو دیمەشق و نزیکبوونەوە لە دامەزراوە گشتیەکانی سوریا قەدەغەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزراوە گشتیەكانی سوریا لەژێر سەرپەرشتی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشو دەمێنێتەوە تا بە فەرمی رادەست دەكرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەیامەكەی سەرۆكی دەستەی تەحریری شام دوای ئەوە دێت بەیانی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكان چوونە ناو دیمەشقی پایەختی سوریا، ئەوەش پاش ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا پێشڕەوییەكی خێرایان كرد لە رووبەرێكی فراوانی خاكی سوریاو كۆتاییان بە رژێمی بەشار ئەسەد هێنا.

 













گەلەری