PM:08:35:07/12/2024
1640 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، داوای لە ئەمریکا کرد دەستێوەردان نەکات لە رووداوە خێراکانی سوریا، هاوکات، کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان بەرەو دیمەشقی پایتەخت پێشڕەوی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکاندا، رایگەیاندووە، "سوریا لە ئاژاوەدایە و دۆستی ئەمریکا نییە، شەڕەکەش شەڕی ئەمریکا نییە"، ئامۆژگاری ئیدارەی ئێستای کرد کە "وازی لێبهێنن و دەستێوەردان نەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "روسیا ناتوانێت پێشکەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا
بوەستێنێت بەهۆی سەرقاڵبوونی لە ئۆکرانیا"، دەشڵێت: "پێدەچێت ئۆپۆزسیۆنی
سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو هەنگاو بنێت بۆ رووخاندنی ئەسەد".