سەردێڕ:

روسیا: ئێمە نیگەرانین لە چارەنووسی گەلی سوریا

PM:05:08:07/12/2024

3424 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی لە چارەنووسی گەلی سوریا بە هۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەربڕی و رایگەیاند، مۆسکۆ نایەوێت گەلی سووریا وەک عێراقییەکان و لیبییەکان کۆتایی پێبێت.


ئەمڕۆ شەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە وتارێکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە رایگەیاند، “حەیعەت تەحریر شام لە سوریا گروپێکی تیرۆریستییە، و قبوڵ ناکرێت ڕێگە بەگروپێکی تیرۆریستی بدرێت کە زەویەکان کۆنترۆڵ بکات بە پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریا”.

 ئاماژەی بەوەشکرد کە "مۆسکۆ داوای گفتوگۆ لە نێوان حکومەت و سوریا و ئۆپۆزسیۆنی شەرعی دەکات.
باسی لەوەشکرد، "هێزی ئاسمانی روسیا هاوکاری سوپای سووریا دەکات"، داوای لە هەموو لایەک کرد "وەڵامی بانگەوازی هاوبەشی روسیا و ئێران و تورکیا بدەنەوە بۆ راگرتنی شەڕ و پێکدادان لە سوریا".

 













گەلەری