سەردێڕ:

عێراق و روسیا: لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی سوریا دەکەین

PM:03:27:07/12/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر دۆخی سوریا هاتووە گفتووگۆیان کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دەوحە چاوی بە سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا روسیەکەی کەوت، سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی دۆخی سوریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە گفتووگۆیان کرد.

ئاماژەیان بەوەش کرد، هەردوو وڵاتی روسیا و عێراق لە خەمی پرسی سوریادان و بە گرنگی و وردبینیەوە چاودێری گۆڕانکاریەکان دەکەن.

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕوو، عێراق هەوڵدەدات کاربکات بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەریی رووداوەکانی سوریا لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی.

هاوکات، هەڵوێستی عێراق چرکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر سەرپێچیەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لەسەر سنوور.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق گرنگی بە پاراستنی سنوورەکانی خاکی خۆی دەدات و ناهێڵێت عێراق بەشێک بێت لەو ململانێیە.













گەلەری