سەردێڕ:

بنكەی هاوپەیمانان لە بەغداد نەكراوەتە ئامانج

AM:11:52:07/12/2024

832 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا بیستراوە، لە ئاكامی تەقاندنەوەی پاشماوەی جەنگیی بووە لە دەوروبەری فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـێ ١٢ـی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاند، "كردنە ئامانجی بنكەی لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد راست نیە".

شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژەی بەوەکرد، لایەنە ئەمینە تایبەتمەندەكان پرۆسەی لە ناوبردنی پاشماوەی جەنگیان لە ناوچەی "ئەبوغرێب" لە خۆرهەڵاتی بەغدادی پایتەخت ئەنجامداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە بەغداد لێدراوە، دوای كردنە ئامانجی بنكەی ڤیكتۆری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد بە موشەكی كاتیۆشا.













گەلەری