سەردێڕ:

عەباس عراقچی: دۆخی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات

AM:09:56:07/12/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایینە تەنیا لە سوریا ناوەستێت بەڵکو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەكان بەشێوەیەكی خێرا دەگوزەرێن، ئەوەش جێگەی گومانە، لەپشتی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەوە، پلانێكی ئەمریكی زایۆنی هەیە.

هەروەها وتیشی، "دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان و دواتر بۆ سوریا، بەڕای من ئەمە لە سوریا راناوەستێت، هەموو ناوچەكە رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە". .

ئەوەش لەکاتێکدایە، گۆرانگارییەکانی ئەلبوكەمال دۆخی سوریا ئاڵۆزتر دەكات، بەتایبەت كە جموجۆڵی سەربازی هەیە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوەو دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتریش دەڕوات و چارەسەری ئەو پرسە سەختر دەكات.













گەلەری