سەردێڕ:

ئەردەن داوا لە هاوڵاتیانی ئەردەنی دەکات سوریا جێبهێڵن

PM:11:41:06/12/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

دوا بە دوای وڵاتانی تر میدیاکانی ئوردنیش بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن داوای لە هاووڵاتییانی ئوردنی کردووە کە لە سوریا نیشتەجێن بەزووترین کات بەجێبهێڵن.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوا بە دوای وڵاتەکانی تر وەزارەتی دەرەوەی ئەردەنیش بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنی سوریا داوای لە هاوڵاتیانی ئەردەنی کرد بەزووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن.

هاوکات، وەزیری ناوخۆی ئەردەن بڕیاری داخستنی سنووری دەروازەی جابری لەگەڵ سوریا داوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی ئەردەنیش پشتڕاستی کردەوە کە ئەردەن بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێستای سوریا دەکات لەکاتێکدا هێزە چەکدارەرەکان بەردەوامن لە پاراستنی سنوورەکان.













گەلەری