PM:11:46:05/12/2024
2004 جار خوێندراوەتەوە
توێژەرانی بواری خۆراک لە زانکۆی ڤییەنا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی خوێی زۆر بۆ خۆراکەکانیان بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە بەڕێژەی لەسەدا ٤١ زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی خوێ بەشێوەیەکی مامناوەند یان کەم بەکاردەهێنن.
ئەم توێژینەوەیەش ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پێشوو پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاماژەیان بەوە دەکرد، خوێی زیادە رەنگە ببێتە هۆی وەرینی چینە پارێزەرەکەی سەر گەدە و زیان بە شانەکان بگەیەنێت و بەم شێوەیەش ببێتە هۆی شێرپەنجە.
بۆ گەیشتن بەم ئەنجامانە، توێژەرانی زانکۆی ڤییەنا،
لە توێژینەوەیەکدا کە ٤٧١ هەزار و ١٤٤ کەسی پێگەیشتووی لە بەریتانیا لەخۆگرتبوو، لە
ماوەی ١١ ساڵدا.
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی
خوێ بەشێوەیەکی زۆر دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە بەڕێژەی لەسەدا
٤١ زیاترە بەبەراورد بەو کەسانەی کە بەدەگمەن یان بە کەمی خوێ دەخەنە ناو ژەمەکانیانەوە.