سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

PM:02:47:05/12/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێساڵەی عێراق بکرێت کە بەشێکی پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکات پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاو کردووەتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پێشنیازی پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت دەدرێت.

لە بڕگەیەکی دانیشتەنەکەشدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێساڵەی عێراق دەکرێت و هەموارەکەش مادەی ١٢یە، کە پەیوەستە بە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

پێشتریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر هەمواری مادەی ١٢ی لە یاسای بودجەی سێ ساڵەدا کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان دا، بە گوێرەی هەموارەکەش، هەرێم هەر بڕە نەوتێک بەرهەم بهێنێت و رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) یان وەزارەتی نەوتی عێراقی بکات، ئەوا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتە دەدرێتەوە بە هەرێم کە لە ئێستادا بە ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کراوە.













گەلەری