سەردێڕ:

گروپێکی چینی بڕێکی زۆر لە داتای ئەمریکایان هاک کرد

AM:11:34:05/12/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا رایگەیاند، بڕێکی زۆر لە میتاداتای ئەمریکییەکان لە کاتی هەڵمەتێکی سیخوڕی ئەلیکترۆنیدا لەلایەن گروپێکی هاککەری چینی ناسراو بە سالت تایفون درزاوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، چین دەستی گەشتوە بە زۆرێک لە تۆڕە پەیوەندیەکانی ئەمریکا، وتیشی، مەترسی هاککردنی بەردەوام هێشتا هەیە.

باسی لەوەشکرد، کۆشکی سپی رووبەڕووبوونەوەی هاککەرەکانی سالت تایفون بە کارە لە پێشینەیەکانی دەزانێت بۆ حکومەتی فیدراڵی، هەروەها دووپاتی کردەوە کە سەرۆک جۆ بایدن چەند جارێک لەم هاککردنانە ئاگادار کراوەتەوە.

پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرماندەیی ئەلیکترۆنی ئەمریکا، مۆرگان ئادەمسکی رایگەیاندبوو، هاکەرە چینییەکان پێگە لە ژێرخانی هەستیاری تۆڕی ئایتی لە ئەمریکادا دەگرن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری ئەگەری پێکدادان لەگەڵ واشنتۆن.

هاوکات، بەرپرسان پشتڕاستیان کردەوە کە هاکەرەکانی پەیوەست بە چین دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی ئایتی و رێوشوێنی خۆیان بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشی تێکدەرانەی ئەگەری جێبەجێ کردووە.













گەلەری