سەردێڕ:

ترەمپ: سەربازییکی پێشوی عێراقی وەک وەزیری سوپا هەڵدەبژێرێت.

AM:12:01:05/12/2024

5704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سەربازییکی پێشوی عێراقی وەکو وەزیری سوپا هەڵدەبژێرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سەربازێکی پێشوی جەنگی عێراقی وەکو پەرپرسی سوپا هەڵبژارد.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، دریسکۆڵ "جەنگاوەرێکی ئازا و ماندوونەناس دەبێت، بۆ سەربازانی ئەمریکا.

بە گوتەی ترەمپ، دریسکۆڵ مەشقی سەربازی و خوێندنی لە قوتابخانەی ئەرمی رێنجەرز وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، دریسکۆڵ کە خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوورە، لەم دواییانەدا وەک راوێژکاری باڵای جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی جەی دی ڤانس کاری کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئەمەریکادا هاتووە کە دریسکۆل لە مانگی ئابی ٢٠٠٧ تا مانگی ئازاری ٢٠١١ وەک ئەفسەری زرێپۆش خزمەتی کردووە، هەروەها لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ تا تەمموزی ٢٠١٠ رەوانەی عێراق کراوە، هەروەها بە پلەی لیوای یەکەم سوپای بەجێهێشتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو خەڵاتە سەربازییانەی کە دریسکۆڵ وەریگرتووە بریتین لە مەدالیای شایستەیی سەربازی و نیشانەی چالاکیی شەڕ کە بە شێوەیەکی شایستە بەدەست دەهێنرێن.

هەڵبژاردنی پریسکۆڵ لە چوارچێوەی چەند ڕاگەیاندنێکی ترامپدا بوو بۆ پۆستەکانی لە ئیدارەی داهاتوویدا، لەوانە ئادەم بۆیلەر وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمتەکان.

هەروەها ترەمپ دەستنیشانکردنی پیتەر ناڤارۆی بۆ پۆستی راوێژکاری باڵا بۆ بازرگانی و بەرهەمهێنان راگەیاند.


 













گەلەری