سەردێڕ:

سوریا موچەی سەربازەکانی بە رێژەی ٥٠٪ زیاد دەکات

PM:08:25:04/12/2024

2192 جار خوێندراوەتەوە

لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی سوریادا سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند، موچەی سەبازانی وڵاتەکەی بە رێژەی ٥٠٪ زیاد دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند، کە ٥٠٪ بۆ مووچەی سەربازی زیاد بکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە لە ناوەڕاستی وەڵامدانەوەی سوپای سوریادایە بۆ هێرشەکان لەلایەن چەکدارەکانەوە کە لە باکووری حەما دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیادکردنەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە خزمەتی ناچاریدان یان خانەنشین بوون تەنیا ئەو خۆبەخشانە دەگرێتەوە کە لە خزمەتی سەربازیدان و ئەوانەشی ناویان تۆمارکردووە لە خزمەتکردنی سەربازی ناچاریدا و ئەوانەشی بۆ خزمەتکردنی یەدەگ دەستنیشانکراون.

ئەم بریارەش لەکاتێکدابوو، کە سوپای سوریا سەرقاڵی رووبەڕووبوونەوەیەکی توند بوو لەگەڵ لایەنە چەکدارەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی پێشڕەوی بۆ ناو شاری حەما.

 













گەلەری