PM:06:43:04/12/2024
1748 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەمان رەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی گشتی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لیژنەکەمان رەشنوسی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی گشتی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
هاوکات وتیشی، "لە یاساکە تەمەنی خانەنشینی لە تەمەنی ٦٠ ساڵەوە بۆ
تەمەنی ٦٣ ساڵ هەموار دەکرێتەوە.