PM:08:04:03/12/2024
3524 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور، دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور بینای پەرلەمانیان لە پایتەخت داخست، دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور سەپاندنی یاسای سەربازی لە وڵاتەکەی راگەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە، یۆن سوک یۆل، سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی یاسای سەربازی پاراستنی "کۆریای باشوورە لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکانی کۆریای باکوور و نەهێشتنی توخمە دژە دەوڵەتییەکان"
ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانی کۆریای باشوور دەنگ دەدات بە رەتکردنەوەی بڕیارەکەی
سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور بۆ راگەیاندنی یاسای سەربازی لەو وڵاتە.
هاوکات، سەرۆکی کۆریای باشوور لە دوای دەست
بە کاربوونی لە ساڵی ٢٠٢٢، یۆن کێشەی زۆری
هەبووە بۆ پاڵنانی کارنامەکەی دژ بە پەرلەمانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن.