سەردێڕ:

عێراق دووەم وڵاتە لە هەناردەکردنی کاڵا لە ئێرانەوە بەبڕی هەشت ملیار دۆلار

PM:05:41:03/12/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دوایین ئاماری بازرگانی دەرەکی ئێران، عێراق بە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا دووەم شوێنی سەرەکی هەناردەکردنی ئێرانی داگیرکردووە.


ئامارەکان دەریانخستووە کە ئێران لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا ١٠٣ ملیۆن و ٥٥٨ هەزار تۆن کاڵای هەناردە کردووە، کە بەهای کۆی گشتی ٣٨.١٥٢ ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٤.٦٦% لە کێش و ١٨% لە بەهادا زیادی کردووە.

هەروەها داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کەحەوت وڵات شوێنی سەرەکی هەناردەی ئێران بوون کە بریتین لە چین، عێراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، تورکیا، ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان. چین بە بەهای ٩.٩ ملیار دۆلار هەناردەی ئێرانی وەرگرتووە، عێراق بە ٨.٣ ملیار دۆلار، دواتر ئیمارات بە ٤.٨ ملیار دۆلار، تورکیا بە ٤.٤ ملیار دۆلار، ئەفغانستان بە ١.٦ ملیار دۆلار، پاکستان بە ١.٥ملیار دۆلار و هیندستان بە ١.٢ ملیار دۆلار.

ئەم حەوت وڵاتە ٪٨٢.٢٩ قورسایی هەناردەی غەیرە نەوتی ئێران و ٪٨٢.٩٢ی کۆی بەهای ئێرانیان پێکهێناوە.













گەلەری