سەردێڕ:

لە چەند پارێزگایەک پێنجشەممە کرا بە پشوو

PM:01:15:03/12/2024

2556 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمە زەهرا لە چەند پارێزگایەک پێنج شەممە کرا بە پشوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، چەند قائیمقامێکی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمە زەهرا، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، راگرتنی دەوامی فەرمی لە کەربەلا و میسان و نەجەف و موسەنا و بەسڕەیان راگەیاند جگە لە بەشی ئەمنی و خزمەتگوزاری.

ئاماژە بەوەش کرا، لەڕێگەی جۆراوجۆری ئایینی و کولتوورییەوە ئەم یادە دەکرێتەوە و ئەمەش لەوەوە هاتووە کە ٩٠ رۆژ دوای شەهید بوونی باوکی  پێغەمبەر محمد شەهید بووە.

هاوکات، بریاری راگرتنی ئەو بۆنەیە بۆ ئەوە دێت کە بوار بۆ ئەنجامدانی ئەنجوومەنی سەرەخۆشی و پێشوازیکردن لە کاروان و ماتەمینی فاتمیەکان، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە رۆحی و ئایینییەکانە لە کۆمەڵگەی عێراقدا.

 













گەلەری