روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، سوپاى سوریا توانیویەتى هێرشێکى گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر قەڵات مەدق و چەند لادێیەک لە باکوری حەما تێکبشکێنێت.
ئەمڕۆ سێسەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، روانگەی سوری رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان لە ماوەی چەند کاتژمێرەکانی رابردوودا زیاتر لە ٤٥هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و سوپای سوریاش هێرشە چەکدارییەکانی بۆ سەر قەڵات مەدق و چەند لادێیەک لە باکوری حەما پوچەڵکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری
سوریا ئاماژەی بەوەش کرد، کە فڕۆکە جەنگییە
هاوبەشەکانی سوریا و روسیا هێرشی یەک لە دوای یەکیان لە شارۆچکەی سەفیرە لە لادێکانی
رۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا ئەو کوژران و برینداربوونی دەیان چەکداری
لێکەوتووەتەوە.
هاوکات، توندوتیژترین
پێکدادان لەوکاتەوە ڕوویدا کە کوتلە چەکدارەکان لە ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی کتوپڕیان
دەستپێکرد، بەمەش توانیان گەڕەکەکانی شاری حەلەب و ژمارەیەک گوندی لادێی ئیدلەب کۆنترۆڵ
بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
سوپای سوریا جێبه جێکردنی ئۆپه راسیۆنی جێگیرکردنەوەیان لە حەلەب و ئیدلەب راگەیاند، به ئامانجی به هێزکردنی هێڵه
کانی به رگری و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و سه ربازان.