AM:08:57:03/12/2024
1100 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی عێراقە و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی جێی نیگەرانیانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، روداوەکانی سوریا و داگیرکردنی بەشێک لە ناوچە گرنگەکانی لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە جێگەی نیگەرانیانە.
ئاماژە بەوەش کراوە،
ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نەتەویی عێراقە.
هاوکات باس لەوەش کراوە، هەوڵەکانی
حکومەت و ئامادەباشی بۆ پاراستنی سنوری نێوان عێراق و سوریا بەرزدەنرخێنن.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
خەڵکی عێراق سەبارەت بە پێشهاتەکان دڵنیا دەکەنەوە و داوایان لێدەکەن بایەخ بە شەڕی
دەرونی و راگەیاندنی ناڕاست نەدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە
رۆژی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانی عێراق لەپەڕی ئامادەباشیدان
و بەتەواوی کۆنترۆڵکراون و کامێرای چاودێری و هێز و بنکەی سەربازی تەواو جێگیرکراون.