سەردێڕ:

رووسیا و ئێران پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ سوریا دووپات کردەوە

PM:06:30:02/12/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسعوود پزیشکان سەرۆک کۆماری ئێران،ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیا، لەسەر بارودۆخی سووریا و گرنگیی هەماهەنگیی هەوڵەکان لە چوارچێوەی “فۆرمۆلای ئاستانە”ی تاوتوێ کرا


ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لەسەر دەستپێشخەری ئێران، ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا.

لە بەیاننامەکەدا روونی کردەوە کە "پەیوەندیە تەلەفونیەکە لەسەر گرنگی ناوچەکانی سوریا و ئەو دەستدرێژییە بەرفراوانەی گروپ و چەتەکانی تیرۆریستی ئەنجامیانداوە بە ئامانجی تێکدانی سەروەری دەوڵەتی سوریا و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی گفتوگۆکەدا، پشتیوانی بێ مەرج دەربڕدرا بۆ ئەو رێوشوێنانەی کە دەسەڵاتی شەرعی لە سوریا گرتوویانەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی دەستوری و یەکپارچەیی خاکی وڵات، هەروەها گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکان لە چوارچێوەی فۆرمولەی ئاستانە بە بەشداریکردن". لە تورکیا جەختی لەسەر کرایەوە”.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧، "ڕێڕەوی ئاستانە” لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی کە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە پەرەی سەندووە.













گەلەری