دوای ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر ژمارەیەک پرۆژەیاسای جێمشتومڕ، بەهۆی تەواونەبونى رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنەکە بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پەرلەمانی
عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانەى
دەنگدانى بۆ دەکرێت دەربارەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵەکانە بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان
"بە تایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان"، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی
ڕژێمی پێشوی عێراق.
هەر لە دانیشتنەکەدا، بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەیاسای پێشنیازکراوی
هەمواری باری كه‌سێتی بدرێت، جگه له‌وه‌ش پەرلەمان دەنگ دەدات له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای
هه‌مواری دوه‌می یاسای لێبوردنی گشتی.
بڕیاریشە خوێندنەوە و گفتوگۆ بۆ پرۆژەیاسای فرۆکەوانى مەدەنى
و شارە پیشەسازییەکان بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یاسای گەراندنەوەى موڵکەکان لەلایەن
کوردەوە پشتیوانى لێدەکرێت، یاسای باری کەسێتى لەلایەن شیعەکان و یاسای لێبوردنی
گشتى لەلایەن سونەکانەوە پشتگیری لێدەکرێت و پێشتریش دوو جار دەنگدان لەسەریان
دواخراوە.