AM:09:03:02/12/2024
4532 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی رووداوەکان لە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی خێرا و کتوپڕبوو، بە جۆرێک هێزەکانمان رووبەڕووی هێرش بووەتەوە لە چەند لایەکەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا رایگەیاند، رووداوەکانی بەسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا هات بە شێوەیەکی کتوپڕبوو، کە لە چەند لایەکەوە دووچاری هێرش بووەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ داڕمان و کشانەوەی سوپای سوریا و
هاوپەیمانەکانی، دەستوەردانمان
كرد بۆ كردنەوەی رێڕەوێكی مرۆیی لەنێوان ناوچەكانمان لە رۆژهەڵات و حەلەب و ناوچەی
تەل رەفعەت بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە كۆمەڵكوژی.
هاوکات وتیشی، "هێزەکانمان ئازایانە کاردەکەن لەگەڵ هەموو لایەنە
چالاکەکان لە سوریا بۆ بەرگریکردن و زامنکردنی پاراستنی گەلەکەمان لە رۆژهەڵات و حەلەب
و ناوچەی تەل رەفعەت ".