PM:09:56:01/12/2024
1440 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران جەختیان لە گرنگی بەردەوامی و هەماهەنگیی لەنێوان هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە بە مەبەستی راگرتنی شەڕی غەززە و کارکردن بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی دۆخی سوریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە کاتی بانگەوازەکەدا، پەرەسەندنی روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت دوایین
پێشهاتەکانی سووریا، کە لە گۆڕەپانی فەلەستین روودەدەن،هەروەها لە شەڕ و
تاوانە بەردەوامەکانی هێزی داگیرکەری زایۆنیستی لە دژی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە
گرینگەکانی کەرتی غەززە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە
هەردولا جەختییان کردەوە؛ گرنگی بەردەوامبوون و هەماهەنگی هەوڵەکان لەنێوان هەموو
وڵاتانی ناوچەکەدا، بەمەبەستی راگرتنی شەڕی غەزه، هەروەها کارکردن بۆ رێگرتن له تێکچوونی
بارودۆخی سووریا به شێوەیەک که هەرەشە لەئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە نەکات.