سەردێڕ:

ئایا عێراق دەچێتەوە ساڵی ٢٠١٤؟

PM:07:18:01/12/2024

2316 جار خوێندراوەتەوە

تەنورەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست تادێت زیاتر گەرم دادێت، شەڕ و ئاڵۆزییەکان گەیشتنە سوریا و عێراقیش ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ ئەو وڵاتە دەربڕی، لەلایەکی دیکشەوە سنورەکانی لەگەڵ سوریادا داخست، هاوکات باڵیۆزی ئەمریکاش لە عێراق رایگەیاند، پێویستە عێراق خۆی بپارێزێت تا خاکەکەی نەبێتە مەیدانی جەنگ.


لێکۆڵەری کاروباری سیاسی عێراق پشتڕاستیکردەوە، ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ روویدا دووبارە نابێتەوە، بەو پێیەی ئەو رووداوانەی لە سوریا روودەدەن دوورن لە سنووری عێراقەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی ئەلبەیدار لێکۆڵەری کاروباری سیاسی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عەرەبیەکان رایگەیاند، ئەو رێکخراوانەی لە سوریا شەڕ دەکەن رێکخراوی نافراوانخوازن، و جیاوازن لە بیرۆکەی داعش. ئەوان تەنها گرنگی بە کاروباری ناوخۆی سوریا دەدەن، هەربۆیە ئەمەش رێگری دەکات لە ناوچەکانی دەرەوەی سنوورەکانی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای جددیەتی دۆخی سوریا، و بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی بازنەی ململانێکان لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاری حەلەب لەلایەن چەکدارەکانەوە، هاوکات ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە دەکەن، مەترسی ناخەنە سەر عێراق چونکە ئەو چەکدارانە ئامانجیان تەنها خاکی سوریایە نەوەک عێراق.

باسی لەوەشکرد، پلانی رووخاندنی حەلەب بەشێک بوو لە پلانی ئەو کوتلانەی کە ئەمریکا و ئەنقەرە و وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتییان دەکرد و وڵاتانی عەرەبیش هەن کە لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە کە لەلایەن میدیاکانیانەوە دەورە دراوە، بە شێوەی جۆراوجۆر بەشدارن، بەڵام پێشبینی ئەوە نەدەکرا ئەم شارە لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا دەڕووخێت.













گەلەری