بانکی ناوەندی عێراق سەرجەم حەواڵە دارایەکانی کۆمپانیای تیکتۆکی لە ناوخۆی عێراق راگرت
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای نوسراوێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بووە.
بەگوێرەی ئەم
داوایە، بانکی ناوەندی رێنمایی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە نابانکییەکانی
عێراقی کرد کە گواستنەوەی دارایی هاتنە ژوورەوە و چونەدەرەوە بۆ بریکارەکانی تیک تۆک
لە ناوخۆی عێراقدا رابگیرێت.
بەپێی ئەم پێوەرە
داهاتی دارایی بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە عێراق کەم دەبێتەوە، بەو پێیەی
چیتر سوودمەند نابن لەو دیاریانەی کە تیکتۆک دابینی دەکات و کە بەشداربووان بۆ یەکتری
دەنێرن.