پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا کە بەشێکیان جێی مشت‌ومڕ و ناکۆکی لایەنەکانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمان کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانەى دەنگدانى بۆ دەکرێت دەربارەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵەکانە بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان بە تایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی رژێمی پێشوی عێراق.
ئاماژە بەوەش کرا، هەر لە دانیشتنەکەدا، بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەیاسای
پێشنیازکراوی هەمواری باری كه‌سێتی بدرێت، جگه له‌وه‌ش پەرلەمان دەنگ دەدات له‌سه‌ر
پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبوردنی گشتی.
بریاریشە خوێندنەوە و گفتوگۆ بۆ پرۆژەیاسای فرۆکەوانى مەدەنى و شارە پیشەسازییەکان
بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، یاسای گەراندنەوەى موڵکەکان لەلایەن کوردەوە پشتیوانى
لێدەکرێت، یاسای باری کەسێتى لەلایەن شیعەکان و یاسای لێبوردنی گشتى لەلایەن سونەکانەوە
پشتگیری لێدەکرێت و پێشتریش دوو جار دەنگدان لەسەریان دواخراوە.