سەردێڕ:

عێراق چوارەمە بۆ هاوردەکردن لە تورکیاوە

PM:07:14:30/11/2024

1216 جار خوێندراوەتەوە

ئاماری توركیا رایگه‌یاند، عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می ئه‌و وڵاتانه‌یە کە زۆرترین هاورده‌یان له‌ توركیاوه‌ كردووە ‌له‌ مانگی ١٠ـی ئه‌مساڵ ،‌ کە بە ڕێژه‌ی ٣.١٪ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ‌ ده‌سته‌ی ئاماری توركیا‌ رایگه‌یاند، عێڕاق بە پلەی چوارەم دێت لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەناردەیان لە تورکیاوە کردووە لە مانگی ١٠ـی ئەمساڵەوە هەناردەکردن ٢٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە کە بە رێژەیە ٣.١٪ بەرزبووەتەوە، کە هاوردەکردنیش ٢٣ ملیار و ٤٠٩ ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بەهەمان مانگ لە ٢٠٢٣ وەک خۆی ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتی ئەڵمانیا هاوبەشی سەرەکییە بۆ هەناردەکردن بە بڕی ٧٩٥ ملیۆن دۆلار و لەدوای ئەویش وڵاتی ئەمریکایە و لە پاشان بەڕیتانیایە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێڕاق و ئیتاڵیا پلەی چوارەمیان بەدەست هێناوە کە عێڕاق بە ملیارێک و ٢٣٦ ملیۆن دۆلار و ئیتاڵیاش بە یەک ملیار و ١٥٩ ملیۆن دۆلار.

هاوکات، رێژه‌ی پێنج وڵاتی سه‌ره‌كی له‌ كۆی گشتی هه‌نارده‌كردن له‌ مانگی ١٠ی ٢٠٢٤دا گەیشتە ٣٠٪.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق زۆربه‌ی كاڵا و كه‌لوپه‌لی خۆراك له‌ وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌ت توركیا و ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.













گەلەری