سەردێڕ:

زیلینسکی: ئامادەی ئاشتین ئەگەر روسیا خاکەکەمان بگەڕێنێتەوە

PM:12:54:30/11/2024

1776 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ دەبێت ئەوخاکانەی ئۆکرانیا کە لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەدایە بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی ناتۆ و ئەو خاکەشی روسیا دەستی بەسەردا گیراوە لە ریککەوتنێکدا بگەڕێندێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "ئەگەر بمانەوێت قۆناغی گەرمی شەڕەکە بوەستێنین، دەبێت خاکی ئۆکرانیا بخەینە ژێر چەتری ناتۆ و دواتر ئۆکرانیا دەتوانێت بە شێوەیەکی دیپلۆماسی بەشێکی دیکەی خاکەکەی بگەڕێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەیە چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی ئەو ناوچانە وەربگرێتەوە کە لەلایەن سوپای رووسیا داگیرکراون و ئەگەر رێککەوتنێکی لەو شێوەیە بتوانرێت ئارامی بۆ ئۆکرانیا دابین بکات و کۆتایی بە شەڕەکان بهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، "کاتێک کۆتایی بەم شەڕە دەهێنین دەبێت ئەو خاکانەی ئۆکرانیا کە کۆنتڕۆڵی دەکەین بیخەینە ژێر چەتری ناتۆ کە پێویستە بە خێرایی بیکەین و دواتر ئۆکرانیا شێوەیەکی دیپلۆماسی بەشێکی دیکەی خاکەکەی دەتوانێت  بەدەستبهێنێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە شەڕەکەدا تاکو ئێستا نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامە لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا.

 













گەلەری