سەردێڕ:

باشترین چارەسەر بۆ هەڵوەرینی قژ چییە؟

PM:12:26:29/11/2024

1788 جار خوێندراوەتەوە

هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی باو و ئاساییە کە بە هۆی فشاری دەروونی، خراپی خۆراک، ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، یان هۆکاری ژینگەییەوە خەڵکی رووبەڕووی دەبنەوە.


بەپێی ماڵپەڕی "healthsite"، قژ هەڵوەرین یەکێکە لە گرفتە گەورانەی کە ژنان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن و کاریگەری دەروونیشی هەیە لەسەرییان و هەموو رێگەیەک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە رابگرن. هەندێک جار سادەترین چارەسەرەکان سوودی زۆر بەدەست دەهێنن کە دیارترینیان بریتین لە:

١. چای سەوز، چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی هاندانی میتابۆلیزم و بەرزکردنەوەی تەندروستی گشتی.
٢. ئاوی گوێزی هیندی، پڕە لە ماددە خۆراکییەکان کە پاڵپشتی تەندروستی قژ دەکەن خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی لەسەر گەدەی بەتاڵ جەستە شێداردەکاتەوە و ماددە خۆراکییە گرنگەکان بە جەستە دەبەخشێت هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و تەندروستی قژ باشتر دەکات.

٣. وەرگرتنی ڤیتامینەکان ئەویش دەبێت پزیشک دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستنیشانی بکات.

٤. رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی گونجاوی ئاو یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی قژ.

٥. خواردنی میوە و سەوزەکانهاوکارن بۆ بەهێزبوونەوەی قژ.

 













گەلەری