AM:11:39:29/11/2024
1024 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەست پێدەکاتەوە و تەواوی گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەش کرد، دوای لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیمەی لوبنان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بڕیاریاندا بە دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
وتیشی، لە سەرەتادا هەفتانە ٧ گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ بەیروت دەبێت و
دواتر گەشتەکان زیاد دەکات بەپێی خواست.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی رابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و خراپی
دۆخی ئەمنی لوبنان، حکومەتی عێراق بڕیاریدا
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت تا ئەو ساتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.