سەردێڕ:

سوپای پاسداران: دڵنیابن تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

PM:11:52:26/11/2024

2940 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، کە وەڵامی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل لە خەیاڵی تێدەپەڕێت


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤ جەنەڕاڵ محەمەد باغری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیلییەکان هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە، "هێزەکانی ئێران لە کاتی گونجاودا وەڵامێکی جیاواز و بێزارکەر ئاراستەی دەستدرێژکاران دەکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تاران هەرگیز تەحەمولی هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکەکەی ناکات، و بێ وەڵام لێی جێناهێڵێت.

وتیشی، "هەروەک چۆن ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستەقینە لە رووی تاکتیک و شێوەی جێبەجێکردن و جۆری چەکەوە جیاواز بوو، وەڵامدانەوەی دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بە شێوەیەک پلانی بۆ دانراوە کە بە خەیاڵەکاندا تیناپەڕێت.

هاوکات، لە ٢٦ی ئۆکتۆبەردا ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی دەستپێکرد و ٣ پارێزگای ئێرانی کردە ئامانج و شوێنەکانی دروستکردن و هەڵدانی مووشەک و هەروەها سیستەمی ئاسمانی بەرگری ئێس ٣٠٠ی کردە ئامانج.

هەروەها بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٤ سەربازی ئێرانی، بەپێی ئەوەی دەسەڵاتی فەرمی لەو کاتەدا رایانگەیاندبوو.













گەلەری