سەردێڕ:

ئایا لە وەرزی زستاندا خۆشۆردن بە ئاوی سارد زیانی هەیە؟

PM:02:59:26/11/2024

1548 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی خەڵک پێیان باشە لە زستاندا بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، بەڵام پسپۆران ئاماژە بە سوودە تەندروستییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەکەن لە وەرزی زستاندا.


بەپێی ماڵپەڕی " Times Now " خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە زستاندا جۆرێکە لە جۆرەکانیی وەرزشکردنی بەسوود بۆ بەدەستهێنانی دڵێکی تەندروست، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات، هەروەها وریایی زیاد دەکات، سیستمی بەرگریی بەهێز دەکات و سووڕی خوێن چالاک دەکات، هەروەها ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.

بەرکەوتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی باشترکردنی سوڕی خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامە گرنگەکان کە ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بەرز دەکاتەوە، بەمەش تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات.

خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن و نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

ئاوی سارد دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی وزە و باشتربوونی دۆخی دەروونی و وادەکات هەست بە وریایی زیاتر بکەیت.

 

هەوکردن و ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە بە دابەزاندنی پلەی گەرمی شانەکان بەم شێوەیەش یارمەتی دەرهێنانی ژەهرەکان دەدات هەروەها ئاوی سارد کونیلەکانی قژ توند دەکاتەوە و چەوری کەم دەکاتەوە و زیپکە ناهێڵێت.













گەلەری