سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: سەرۆکی دادگای فیدراڵی پێیوتین دەبێت موچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت

AM:10:17:26/11/2024

1088 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبوونەوەتەوە و سەبارەت بە پرسی مووچە گفتوگۆیان کردووە و پێی راگەیاندوون دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی باسی لەوەکردووە کە نابێت دەست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت و کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی هەرێم رێکدەخەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتوویەتی، دەبێت چارەسەری کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بکرێت و مانگانە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت بەبێ دواکەوتن.













گەلەری