AM:09:38:26/11/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراق رایگەیاند، عێراق پلانی هەیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لە ئێستادا ژێرخانی پڕۆژەکە لە ٩٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە و لە ساڵی داهاتوودا هێڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی٢٠٢٤، قوسەی عەلی کەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەکە مانگانە توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە، واتە لە ساڵێکدا دەتوانێت ٢٤ هەزار ئۆتۆمبێل بخاتە بازاڕەکانەوە.
باسی لەوەش کردووە، پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ دەبێت، وتیشی ئۆتۆمبێلەکان بە
حەوت مۆدێلی جیاواز دروست دەکرێن و نرخی هەر دانەیەکیان پێنج ملیۆن دینار دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلەکان بە قیست دەفرۆشرێت بۆ ئەوانەی ئارەزووی
کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیان هەیە و هەروەها بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دووچاری گرفت نەبن
وێستگەی بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکەن.