سەردێڕ:

هاوردەی غاز لە ئێرانەوە راگیراوە؛ کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت؟

PM:02:04:24/11/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاوردەی غاز لە ئێرانەوە راگیراوە و بەهۆیەوە پێنج هەزار و ٥٠٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردووە. دەشڵێت، ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا کە کەمدەکات کار لەسەر کارەبای بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاستی فورات دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی چاککردنەوەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاوردەی غاز لە ئێرانەوە راگیراوە و وەزارەتەکە پلانی جێگرەوە جێبەجێ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە پلانەکەدا پشت بە کارپێکردنی ئەو وێستگانە دەبەستن کە بە غازی نیشتمانی و سووتەمەنی نیشتمانی کاردەکەن. دەشڵێت، ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا کە کەمدەکات کار لەسەر کارەبای بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاستی فورات دەکات.

باسی لەوەش کردووە، وەزارەتی کارەبا بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو غازەی کە لە ئێرانەوە هاوردە ناکرێت.













گەلەری