PM:08:27:19/11/2024
2468 جار خوێندراوەتەوە
دوای رەزامەندی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی موشەکە دوورهاوێژەکانی ئەمریکا لەلایەن ئۆکرانیاوە، سوپای ئەو وڵاتە موشەکەکانی ئەمریکای تاقیکردەوە، مۆسکۆش هۆشداری داوە و سەرۆکی رووسیاش واژۆی لەسەر مەرسومێک کرد بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤،ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئۆکرانیا ئەو موشەکە دوورهاوێژە ئەمریکییانەی تاقیکردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانیان لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە دابوو.
لای خۆیەوە، ئاژانسی تاسی روسی بڵاویکردەوە،ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی رووسیا واژۆی
لەسەر مەرسومێكی نوێ كردووە، بەگوێرەی مەرسومەكەش، رەزامەندی نیشان دەدات کە سوپای
رووسیا چەكی ئەتۆمیی بەکاربهێنێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، مەرسومە
نوێیەکە رێگە بە مۆسكۆ دەدات چەكی ئەتۆمی دژی دەوڵەتێكی نائەتۆمی بەكاربهێنێت،
ئەگەر هاتوو دەوڵەتەكە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە پاڵپشتی لێكرا كە چەكی ئەتۆمییان
هەیە.