سەردێڕ:

سودانی: سبەی پێكەوە هەنگاوێكی شارستانیی گرنگ دەنێین

PM:04:01:19/11/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ‌ پێكەوە هەنگاوێكی شارستانی و گەشەكردنی گرنگ دەنێین، كە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتییە و ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی دەكرێت لە پێناو کارە پێشینەکانی حکومەت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی هەنگاوێکی شارستانیی گرنگ دەنێین بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە پێناو کارە پێشینەکانی حکومەت و بڕیاری جێبەجێکردنی سەرژمێری بەهۆی باوەڕبونمانە بە توانای دەزگا حکومییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، پشتیان بە تازەترین شێوازو ئامرازی نوێ بەستووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری بە پرۆسەیەكی ئەلەكترۆنی ورد، بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی لە خزمەتی ئێستاو داهاتووی عێراقیەكاندا بێت و بنكەی داتاو زانیارییەكان بەنرخ دەبن لە خزمەتكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرژمێری تەنها ژمارە نییە كەڵەكە بكرێت، بەڵكو خاڵی یەكلاكەرەوەیە لەنێوان خەمڵاندن و راستی، وتیشی ئامرازێكی یەكلاكەرەوەشە بۆ دیاریكردنی بڕیارە گرنگ و كاریگەرەكان.

هاوکات،داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاری تیمە راسپێردراوەكان بە ئەنجامدانی سەرژمێری بكەن و پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن و زانیاری دروست پێشكەش بكەن.













گەلەری