سەردێڕ:

وەزیرى بازرگانى تورکیا: رێگاى گەشەپێدان دەبێتە باشترین رێڕەوی بازرگانى لە جیهاندا

AM:09:07:19/11/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى بازرگانى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنى عێراقى دیراسەى رێگاى گەشەپێدانیان کردووە و بە تەواوبونیشى رێگاى گەشەپێدان دەبێتە باشترین رێڕەوی بازرگانى لە جیهاندا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، عومەر بولاد، وەزیرى بازرگانى تورکیا لەگەڵ ١٥٠ سەرمایەدارى وڵاتەکەى لە بەغدا لەگەڵ لایەنى عێراقى کۆبونەوەو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد ئامادەن لە هەموو روویەکەوە هاوکاریى عێراق بکەن بۆ دروستکردنى رێگاى گەشەپێدان.

هەردوولایەنى عێراق و تورکیا باسیان لەوەکرد رێگاى گەشەپێدان بازرگانیى نێوان بەغدا و ئەنقەرە فراوانتر دەکات و هەردوو حکومەتیش ئەوەیان دەوێت.

 













گەلەری