سەردێڕ:

رووسیا: ئاگری شەڕ زیاد دەکات ئەگەر رێگە بدەن ئۆکرانیا چەکی دوور مەودا بەکاربهێنێت

PM:07:01:18/11/2024

1968 جار خوێندراوەتەوە

گوتەبێژی یاریدەدەری کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، رێگەدان بە ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی بۆ سەر خاکی روسیا سوتەمەنی ئاگری شەڕ لە ئۆکرانیا زیاتردەکات و ئەمەش واتاى تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکایە لە شەڕەکەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی یاریدەدەری کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ،کرێملن، رایگەیاند، رێگەدان بە کیێڤ بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی و بەئامانجگرتنی خاکی رووسیا، لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە، سووتەمەنی ئاگری شەڕ لە ئۆکرانیا زیاتردەکات و ئەمەش واتاى تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکایە لە شەڕەکەدا.

 

راشیگەیاند، ئەگەر ئەو مۆڵەتدانە بە فەرمی لەلایەن واشنتۆنەوە پشتڕاستبکرێتەوە، دۆخێکی نوێ دێتە ئاراوە و ئەوەش واتاى تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکایە لە ململانێکەدا.

پێسکۆڤ لە زاری پوتنەوە رایگەیاند، ئەگەر قوڵایی خاکی رووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە بەئامانج بگیرێت، ئەوە بۆ رووسیا واتاى بەئامانجگرتنیەتی لەلایەن وڵاتانی مۆڵەتدەرەوە، نەک ئۆکرانیا.

لە مانگی ئەیلوولی رابردووشدا، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا هۆشداریدا لە پێدانی ئەو مۆڵەتە بە ئۆکرانیا و گوتی؛ ئەوە تێوەگلانی راستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ و رۆژئاوایە لە شەڕی ئۆکرانیادا.

هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد، کە رێگە بە ئۆکرانیا دەدات چەک و مووشەکی بەهێزی دوورمەودا دژی روسیا بەکاربهێنێت.


 













گەلەری