سەردێڕ:

شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە

PM:05:32:18/11/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاند، وەزیری بازرگانی تورکیا ،لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، چەند فایلێکیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤، میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاند، عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا، و شاندەکەی کە نزیکی ١٥٠ بازرگانن بە سەردانێکی کار سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە چەند فایلێکیان تاوتوێ کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی دیدارەکەدا سودانی جەختی لە کراوەیی عێراق کردەوە بۆ گەیشتن بە هاوبەشییەکی جدی و راستەقینە لەگەڵ تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لەگەڵ جێبەجێکردنی پاکێجێک لە چاکسازییە ئابوورییەکان لەلایەن حکومەتەوە کە ژینگەی وەبەرهێنان لە ناوخۆی وڵاتدا خوڵقاند، ئاماژەی بە خواستی حکومەت کرد بۆ پەرەپێدانی… هاوسەنگی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئەوەی پیشەسازی لە عێراقدا گەشەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها باس لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری و بازرگانی عێراق و تورکیا کرا کە لە دوو هەفتەی تردا کارەکانی ئەنجام دەدرێت.

لای خۆیەوە پۆڵات سڵاوی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای گەیاندە سەرۆک وەزیران و جەختی لەوە کردەوە کە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەرفەتێکە بۆ بەرەوپێشچوون بەو شتانەی کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق رێکەوتنی لەسەر کرابوو پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، کە تێیدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەموو شتێک پشتگیری بۆ پێشخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ ناوچەکە و جیهان.













گەلەری