سەردێڕ:

لەسەر رێگای رانیە ئۆتۆمبێلێک سووتا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

PM:03:56:27/01/2025

42504 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان، ئۆتۆمبێلێک لە گوندی گردجان لە سنوری رانیە بەهۆی بۆردومانی درۆنی تورکیاوە سووتا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری رانیە نزیک گوندی گردجان بیستراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلێک سووتا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە.

نەخۆشخانەی رانیەش رایگەیاند، کە تەنها یەک کەس هێنراوەتە نەخۆشخانە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، دەڵێن کەمێک پێش رووداوەکە درۆنێکمان لە ئاسمان بینیوە، پاشان دوای چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلەکە کە خێزانێکی تێدابوو تەقیەوە و گڕی گرت، ئەو کەسانەی لە ناویدا بوون گیانیان لەدەستدا، کە دوو ژن و دوو منداڵێ تێدا بوو.


 













گەلەری