PM:12:46:17/11/2024
1216 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، دڵنیایی دەدەنە سەرجەم هاوڵاتیان کە داتاکانیان لە سەرژمێریی گشتیدا پارێزراو دەبێت و مەترسی لەسەر دزەپێکردنیان نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، مەکی غازی جێگری سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، داتا تۆمارکراوەکانی ناو وەزارەت سەبارەت بە سەرژمێری بەتەواوی پارێزراو دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، داتاکان بەتەواوی لەژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵدان و هیچ
مەترسییەک لەسەر دزەپێکردنیان نییە.
هەر ئەمڕۆ، عەلی موبەرقاع، راوێژکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ
کاروباری سەرژمێری رایگەیاند، هەندێک دەنگۆ لەسەر سەرژمێرى بڵاوکراونەتەوە بۆ پیشاندانی
پرۆسەکە بە پرۆسەیەکی بێسوود و زیانبەخش بۆ هاوڵاتیان، دوورن لە راستییەوە ئامانجی
سەرژمێری گەشەپێدانی عێراقە لە داهاتوودا.