PM:08:54:16/11/2024
1264 جار خوێندراوەتەوە
هێشتا دوو هەفتە لە سەرکەوتنى بۆ سەرۆکى ئەمریکا تێپەڕنەبووە، پیاوە چوارشانە باڵابەرزە کاندیدى بۆ زۆربەى پۆستە هەستیارەکانى کابینەکەى یەکلایی کردووەتەوە و دەوترێت ئیدارەى دووەمى ترەمپ تەواو جیاواز دەبێت لە ئیدارەکانى پێش خۆى.
دوای سەرکەوتنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی هەبوو بۆ سەر سیاسەتی جیهانی و چاوەروانیش دەکرێت کاریگەری گۆڕانکارییەکان زیاتر دەربکەوێت لەدوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەوە، بەوپێیەی بەشێک لە پۆستە سەرەکییەکانی کابینەکەی دیاری کردووە.
لەوانە، ئیڵیز ستیفانیك بۆ باڵیۆزی ئهمریكا له
نهتهوهیهكگرتووهكان و مایك واڵتز بۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئهمریكا، بیت
هێگسیت بۆ وهزیری بهرگری، هەروەها ماركۆ ڕۆبیۆ بۆ وهزیری دهرهوه و جۆن ڕاتكلیف
بهڕێوهبهری دهزگای ههواڵگری و كریستی نویم وهزیری ئاسایشی ناوخۆ، هاوکات ئیلیۆن
ماسکی بۆ وەزیری دارایی لە کابینەکەیدا دیاریکردووە، هاوکات لە نوێترین پێشهاتیشدا
ترەمپ پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی دیاریکرد و کارۆلین لڤیتی تەمەن ٢٧ ساڵانی داناوە و
رایگەیاند، کارۆلین کچێکی توند و زیرەکە و توانای قسەکردنێکى زۆر باشى هەیە.
بەم پێیەبێت ترەمپ دەیەوێت پێش دەستبەکاربوونی بەوردی
کەسانێک دیاریبکات بۆ پۆستە سەرەکییەکان کە توانای باشیان هەبێت و لێهاتووبن.
هاوکات، بەشێک لەو کەسانەی کە ترەمپ دیاریکردووە
بۆ ئیدارەی داهاتووی کابینەکەی بە دۆستی کورد دادەنرێن بەوپێیەی پەیوەندیی راستەوخۆیان
هەبووە بە هەرێمی کوردستان و مەسەلەى کوردەوە لە پێشتردا، هەربۆیە چاودێران باس لەوەدەکەن
کە چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکاش گۆڕانکارى بەسەردابێت.