AM:09:31:16/11/2024
968 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی قوتابخانەی توێژینەوەی باڵای نیشتیمانیی ئابووری لە روسیا رایگەیاند، روسیا و چین لەڕێگەی گرتنەبەری چەندین رێکار توانیان ئاستی هەژاری بۆ نیوە کەم بکەنەوە.
لیلیا ئۆڤچارۆڤا، جێگری سەرۆکی قوتابخانەی توێژینەوەی باڵای نیشتیمانیی ئابووری لە روسیا رایگەیاند، ستایشی ئەو رێوشوێنانە دەکەن کە روسیا و چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری گرتویانەتە بەر و بەهۆیەوە ئاستی هەژاری بۆ نیوە کەمی کردووە لە هەردوو وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە،
هۆکاری ئەم کەمبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانکاریکردن لە گەشەپێدان
و فراوانکردنی چینی ناوەڕاست و دابینکردنی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ خێزانە
هەژارەکان، جگە لەوەش قەرزدان بە وەبەرهێنەران لەڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکانەوە
فراوانتر کران.
پێشتریش بانکی ناوەندیی چین رایگەیاند، رێژەی سوودی بانکی لە ٧٪ـەوە بۆ ٦.٦٪دابەزاند،
ئەمەش وادەکاتبانکە بازرگانییەکان کرێی گرێبەستی خانووبەرە و پێشەکیکڕینی خانوو کەم بکەنەوە کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی خانووبەرەی ساڵانەلە وڵاتەکەدا.