سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بریارە تەمەنی خانەنشینی بەرز بکاتەوە

AM:11:20:15/11/2024

8088 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد کە ٩٠٪ی نوێنەران پشتگیری لە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەکەن لە دامودەزگاکانی عێراق بۆ ٦٣ ساڵ.


موزیر کەرەوی، پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، "جوڵەیەک هەیە بەرەو بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە دامودەزگاکانی عێراق بۆ٦٣ ساڵ، بەهۆکاری سەرهەڵدانی پێویستی پێدانی کاتێکی زیاتر بە کەسانی شایستە لە خزمەتکردن و پێویستی بەشەکان.


ئەوەشی خستەڕوو، "چەند یاسایەک لە ئێستادا لە ئارادایە کە ئامادەکاری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی ئەو لێبوردنە گشتیەی کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان چاوەڕێی دەکەن".

هاوکات، لە هەموارکردنەکەدا هاتووە کە فەرمانبەر لە دوو حاڵەتدا رەوانەی خانەنشینی دەکرێت، یەکەمیان تەمەنی ٦٠ ساڵ واتە تەمەنی یاسایی بۆ رەوانەکردنی خانەنشینی بە بێ گوێدانە ماوەی خزمەتەکەی ، دووەم ئەگەرلیژنەی فەرمی بڕیاریدا کە ئەو کەسە شایستەی خزمەت نییە.

دوای دەرچوونی یاساکە، زۆرێک لە دامودەزگا حکومییەکان ئەزموون و لێهاتوویییان لەدەستدا و بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دەستیان کرد بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی هەندێک کەسی بەئەزموون و لێهاتوو، یان ئەوانەی کە پسپۆڕییەکی دەگمەنیان هەیە، بە مەبەستی هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی درێژتر لە خزمەتدا .













گەلەری