سەردێڕ:

بۆ ئاسانکاریکردن لە مامەڵە بازرگانییەکان؛ عێراق دەیەوێت هەژمار بۆ بانکەکانی لە تورکیا بکاتەوە

PM:04:48:14/11/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، داوایان لە تورکیا کردووە هەژمار بۆ بانکە عێراقیەکان لە بانکی ئەو وڵاتە بکەنەوە.


عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، داوایان لە تورکیا کردووە هەژمار بۆ بانکە عێراقیەکان بکەنەوە بە مەبەستی ئاسانکردنی گواستنەوەی پارەی مامەڵەی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی دەکات بۆ رێکخستنی کارە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، عێراق و تورکیا ساڵانە بە نزیکەی١٤ملیار دۆلار مامەڵەی هاوبەشی بازرگانیان لە نێواندا هەیە.


 













گەلەری