وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاشدا سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر روسیا و ئۆکرانیا ناگۆڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سیاسەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر روسیا ناگۆڕێت و ئەو وڵاتە پێی خۆشە روسیا بە لاوازی ببێنێت.
ئەوەشی خستە روو،
سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە روسیا لەسەر بنەمای کۆتایی هێنانە بە روسیا وەک
رکابەرێک و ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ مانەوەی وڵاتەی بە بەهێزی.
باسی لەوەش کرد،
سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئۆکرانیاش جێگیرە و ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە
هاوکاری کردنی ئۆکرانیا و سوپاکەی.
لێدوانەکانی لاڤرۆڤ لە
کاتێکدایە بڕیارە، لە هەفتەی داهاتوو نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات لە لوتکەی ٢٠ لە ریۆ
دیجانیریۆ و لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکادا کۆببێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت،
پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا لە دوای جەنگی روسیا- ئۆکرانیا گرژی
تێکەوتووە.