سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت هەیە و لەوانەیە پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق کابینەکە پێکبهێنرێت، وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، سبەی یان دوو سبەی تیمی تەكنیكی پارتی و یەكێتیی كۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بە میدیای پارتی وتووە، لێکتێگەیشتنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەوانەیە پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق پێبهێنرێت و لە ئێستادا
کەشێکی ئەرێنی لە ئارادیە و لایەنەکان سوورن لەسەر پێکهێنانی کابیەی نوێ.
لەلایەکى دیکەوە،
تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، لەنێوان پارتی
و یەكێتی، نزیكبوونەوەو لێكگەیشتن لە دیدو بۆچوونەكان لەبارەی كۆی كاروبارە هاوبەشەكان
هاتووەتە ئاراوە.
وتیشى" پێشبنیشى
دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی هەردوو حزبەكە كۆببنەوە، بۆ پەلەكردن لە
رێكخسستنی دانیشتنی پەرلەمان بەمنزیكانە."