سەردێڕ:

ئایا خەوتن بە برسێتی تەندروستە؟

PM:10:55:13/11/2024

2000 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە ترسی ئەوەی چەوریی جەستەیان زیاد نەکات و قەڵەو نەبن شەوان هیچ جۆرە خواردنێک ناخۆن تەنانەت ئەگەر گەدەیان تەواو بەتاڵیش بێت، بەڵام ئەم کارە زیان بە مێشک و جۆرییەتی خەو دەگەیەنێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "گرەیتست"، نانخواردن پێش خەوتن بە تایبەتی ئەگەر بڕێکی زۆر لە پڕۆتینی تێدا بێت، سوودێکی زۆر بە ماسولکەکان دەگەیەنێت، لە کاتێکدا وەرزشکردن بەشێک بێت لە ژیانی رۆژانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، برسێتی، مێشک بە ئاگایی دەهێڵێتەوە و رێگە لە پشوودانی جەستە دەگرێت و خەوێکی ناتەندروست دەدات بەو کەسانەی بە برسێتی دەخەون، بە پێچەوانەوە خەوتن لەسەر گەدەیەک کە بڕێکی باش خواردنی تێدا بێت یارمەتی مێشک دەدات باشتر پشوو بدات.

بەپێچەوانەوە، خەوێكی کەم و ناتەندروست دەبێتە هۆی ئەوەی گەدە زیاتر برسی ئەو خواردنانە ببێت کە رێژەیەکی بەرزی کالۆریان تێدایە.

خەوتن بە برسێتی تەنیا کاریگەریی لەسەر مێشک نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر ماسولکەکانیش هەیە، بە تایبەتی لەو کەسانەدا کە یاری بۆ رێککردنی جەستەیان دەکەن، چونکە ئەو کەسانە زیاتر پێویستیان بە خەوە و ماسولکەکانیان زیاتر کاریگەرن بە خەوی تەندروست.

هاوکات، پزیشکەکان و شارەزایانی بواری تەواوکەرە خۆراکیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە هەبوونی خشتەیەکی نانخواردن، دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆ خەو باشترین شێوازە بۆ پاراستنی ماسولکەکان و پشوودان بە مێشک و رێگە گرتن لە کێش زیاد کردن.













گەلەری

‌بەپەلە