سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد

PM:07:20:13/11/2024

1984 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری سلێمانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان. لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی مووچە و بودجە بەشێک دەبن لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و لە ئێستادا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرسەکانی مووچە و بودجە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

لە ماوەی سەردانەکەیدا لە شاری هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکاندا سودانی جەختی لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە کردەوە، جگە لەوەش پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وچارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لەڕێگەی گفتوگۆی بینادنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران.














گەلەری